English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ بنیادنانەوەی ناوچەکانی شەڕ لە عێراق پێویستی بە ١٨٠ ملیار دۆلار ھەیە
2017-12-14 [09:59 AM]

ZNA- ھەولێر


هێشتا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەیاننامەی سەركەوتنی یەكجارەكی بەسەر داعشدا رانەگەیاندووە بۆئەوەی ناوچەكە بە فەرمی پێ بنێتە قۆناغێكی نوێ كە قۆناغی بنیاتنانەوەی وێرانكارییەكانی شەڕە. لە ئێستاوە پرسی بنیاتنانەوەی ناوچەكانی عەرەبی سوننە و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان كە پێشتر كەوتبوونە دەستی داعش، بووەتە  رۆژەڤ، بەڵام بە گوێرەی ئەو پارەیە بێ‌ كە لە خەزێنەی عێراق بۆ ئەو ناوچانە تەرخان دەكرێ‌، بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانە چەندین ساڵ دەخایەنێ و تەنانەت ئەو ئەگەرەش هەیە كە هەرگیز ئاوەدان نەبنەوە. 

بەپێی خەمڵاندنەكان، پرۆسەی بنیاتنانەوەی ناوچە زیانبارەكان پێویستی بە 180 ملیار دۆلارە، بەڵام لە پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2018ی عێراقدا تەنیا 400 ملیۆن دۆلار بۆ ئەوە تەرخان كراوە. 

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  رایگەیاند: "بودجەی عێراق نزیكەی 12 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە، بڕیارە ملیارێك و 140 ملیۆن دۆلار لە بانكی نێودەوڵەتی قەرز بكات و تەنیا 400 ملیۆن دۆلاری لەو قەرزە بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەر سێ‌ پارێزگای نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار تەرخان كردووە". 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad