English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆناڵدۆ بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی مۆندیالی یانه‌كان
2017-12-14 [09:54 AM]

ZNA- ھەولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیھان و ئەستێرەی ریال مەدرید، لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان بەردەوامە و بووە گۆڵکاریی مێژوویی مۆندیالی یانەکان.
رۆناڵدۆ شەوی رابردوو گۆڵێکی لە تۆڕی یانەی جەزیرەی ئیماراتی تۆمارکرد لە یاریی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان، کە تیپەکەی بە ٢-١ گۆڵ بردنەوەی تۆمارکرد و گەیشتە یاریی کۆتایی.

رۆناڵدۆ ئێستا بە تۆمارکردنی ٦ گۆڵ، گۆڵکاری مێژوویی مۆندیالی یانەکانە و بە پێش ھەریەکە لە مێسی و لویس سوارێز و سیزار دێلگادۆ کەوتەوە، کە ھەریەکەیان ٥ گۆڵیان ھەیە.

رۆناڵدۆ ٥ گۆڵی بۆ ریال مەدرید و ١ گۆڵیشی بۆ مانچێستەر یونایتد لە ٢٠٠٨ تۆمارکردووە لە کۆی بەشداریکردنی لە مۆندیالی یانەکاندا.

ھاوکات تیپەکەی گەیشتووەتە یاریی کۆتایی مۆندیالی یانەکان و دەکرێت ئەو ژمارەیەی گۆڵی لە مۆندیالی یانەکاندا زیاتریش بکات
رۆناڵدۆ ئەم وەرزە تاوەکو ئێستا گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشە بە تۆمارکردنی ٩ گۆڵ.

ئەستێرەکەی مادێرا چەند رۆژێک لەمەوبەر پێنجەم نازناوی بالۆن دۆری وەکو باشترین یاریزانی جیھان بەدەستھێنا و ھەر ئەمساڵ خەڵاتی THE BESTی وەکو باشترین یاریزانی جیھان لە لایەن فیفاوە پێبەخشرا، ئەمە جگە لەوەی ھەر ئەمساڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپاشی بردەوە.

رووداو





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad