English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمارات...هه‌رێم به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌ پیشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی خسته‌روو
2017-12-14 [02:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، بە هاوكاری و هەماهەنگیی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم بەشداریی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە بەرهەمی كشتوكاڵیی سروشتی و ئۆرگانی كرد كە لە شاری دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 11 تاكو 13ی مانگی كانونی یەكەم سازكرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر ئەنوەر ئەحمەد ئیبراهیم راوێژكاری وەزارەت و بەشداربوو لە پێشانگاكە رایگەیاند: 171 كۆمپانیا و لایەن و رێكخراو لە 50 وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەشدارییان لەو پێشانگایەدا كرد.

وتیشی: ئەو بەرهەمانەی كە خرابوونەڕوو بریتی بوون لە( هەنارو سركەی هەنارو باوی و هەنگوینی شاخ و سماق و زەیتوون).

راوێژكاری وەزارەت روونیشی كردەوە، مەبەست لەم بەشداریكردنەی هەرێمی كوردستانیش ناساندنی ئەم بەرهەمە سروشتیانە بوو بە جیهانی دەرەوەو رەخساندنی هەلی بازاڕی نێودەوڵەتی بۆ ئەم بەرهەمانە بە تایبەتیش وڵاتانی كەنداوی عەرەبی  كە زۆر سەرنج و گرنگیی تایبەتیان هەیە بۆ ئەم بەرهەمانە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گەشبینە و لە هەوڵەكانی بەردەدەوامە كە هەرێمی كوردستان بخاتە سەر نەخشەی جیهانی بۆ بەرهەمی سروشتی و ئۆرگانی، شایانی باسە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان ئەندامە لە فراكسیۆنی نێودەوڵەتی بزووتنەوەی كشتوكاڵیی ئۆرگانی.   

 

 





ئەم هەواڵە 1363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad