English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاره‌یه‌كی زۆر كه‌می گه‌نمی جوتیاران بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت
2017-12-14 [05:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەوزاد ئەدهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی كوردستان رايگەیاند، بە بڕیاری عەبادی پارەیەكی زۆر كەمی گەنمی جوتیاران دەنێردرێت، لەو هەموو پارەیەی  بۆ گەنم دیاری كرابوو، كە بڕەكەی 839 ملیار دینابوو، تەنها 70 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بڕەكەی دیكه‌ هەمووی بۆ جوتیارانی باشوور و ناوەراستی عێراقە.

نه‌وزاد ادهم وتیشی، ئەو 70 ملیار دینارەی دەنێردرێت تەنها پاره‌ی ساڵی 2016 یە، لە كاتێكدا هی ساڵانەكانی 2014 و 2015 و بەشێكی 2017  نەدراوە كە زیاتر لە 700 ملیار دینارە.

باسی له‌وه‌ شكرد، شایستە داراییەكانی 2016  زیاتر لە 300 ملیار دینار بووە كەچی تەنها بڕیاریانداوە 70 ملیار دینار رەوانە بكەن كە ئەوەش زۆر زۆر كەمە.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، ستەم لە جوتیارانی كوردستان دەكرێت و هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی پارەی دیكه‌ بنێردرێت بەڵام لە بەغداوە پێمان دەڵێن ئەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیران دراوە بە تایبەت لەلایەن عەبادی، بۆیە ناتوانین دەستكاری بكەین، بەڵام ئومێد دەكەین لە قۆناغی دووەم بەشی هەرێمی كوردستان بدرێت.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 6691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad