English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەکتەرێکی هۆلیوود یەکەو یەک ملیۆن دۆلاری به برادەرەکانی بەخشی
2017-12-14 [08:33 AM]

ZNA- هەولێر


 

"جۆرج کلۆنی" ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیوود له تۆڵەی چاکەی برادەرەکانی، وەک سوپاسێک یەکەو و یەک ملیۆن دۆلاری پێبەخشیون.

 

"رانده گیربەر" که ساڵانێکی زۆره هەڤاڵی کلۆنییه، له بەرنامەی داکیۆمێنتاریی "هێدلاینەر" له کەناڵی MSNBC گوتی، جۆرج کلۆنی له ساڵی٢٠١٣ وەک هەدیەیەکی چاوەڕوان‌نەکراو، یەکەو یەک ملیۆن دۆلاری داوەته برادەرەکانی.

 

گیربەر دەگێڕێتەوه: "کلۆنی گوتی زۆر بۆ من گرینگه که ئێستا هەموومان پێکەوەین، بتوانم چاکەکانی ئێوه بدەمەوه."

 

رانده که بازرگانی بواری خۆشگوزەرانییه، دەڵێت: "ئێمه گروپێک بووین به ناوی "کوڕەکان" و کلۆنی ئەم هەدیەیەی له ساڵی ٢٠١٣ له میوانداریەک که خۆی کردبووی، پێیداین."

 

رانده دەڵێت: "که گەیشتینه ماڵی کلۆنی، له تەنیشت هەر کورسییەک، جانتایەک داندرابوو که ١٤جانتا بوون و هەر جانتایە و یەک ملیۆن دۆلار پارەی کاشی تێدابوو."

 

رانده دەڵێت: "کلۆنی لەم میواندارییەدا گوتی، دەمەوێت هەمووتان بزانن که چەنده له ژیانی مندا گرینگ بوون و کاتێک هاتمه لۆس ئەنجلێس، لەسەر قەنەفەکانی ئێوه دەخەوتم. له ژیاندا زۆر خۆشبەختم که ئێوەم هەیه و بێ‌ئێوه نەدەگەیشتم به ئەمڕۆ."

 

رانده له درێژەی گێڕانەوەکەیدا گوتی: "جۆرج به ئێمەی گوتی: دەزانم هەموومان رۆژگارێکی سەختمان هەبووه و ئێستاش هەندێکتان هەلومەرجێکی دژوارتان هەیه، بەڵام نامهەوێت نیگەرانی داهاتووی منداڵەکان و دانەوەی سلفەی خانووەکانتان بن."

 

رانده دەڵێت، جۆرج کلۆنی جگه له یەک ملیۆن دۆلار، باجی یەکساڵی هەموویانه داوه.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad