English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خشتەی مووچەی مانگی 9 ی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان راگەیێندرا
2017-12-15 [09:25 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 ی سەرجەم وەزارەت و دەستە و شوێنەکانی راگەیاند.

1- رۆژی دووشەممە 18/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.

2- رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 19-20/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
 
3- رۆژی پێنجشەممە 21/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:

- فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی.
- فەرماندەیی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن.
- ئەنجوومەنی ئاسایش. 
- دەزگای گشتیی ئاسایش.

4- رۆژی یەكشەممە 24/12/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:

- وەزارەتی دارایی و ئابووری.
- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان.
- وەزارەتی پلاندانان.
- دیوانی چاودێری دارایی.
- مافی مرۆڤ.
- ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
- دەستەی ژینگە.
- دەستەی وەبەرهێنان.
- دەستەی دەستپاكی.
- كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان.

5- رۆژی سێشەممە 26/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
- وەزارەتی پەروەردە.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

6- رۆژی چوارشەممە 27/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
- وەزارەتی ناوخۆ.
- وەزارەتی تەندروستی.
- دەزگای مین.

7- رۆژی چوارشەممە28/12/2017، مووچەی (كەمئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:

- وەزارەتی كارەبا.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ‌كردن.
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی.
- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.
- وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان.
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان.
- وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
- وەزارەتی داد.
- ئەنجوومەنی دادوەری.
- سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان.
- سەرۆكایەتیی پەرلەمانی کوردستان.
- سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.

 

اسماعیل حکیم





ئەم هەواڵە 11314جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad