English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال دەست بەرداری زێدان دەبێت ، جێگرەوەکەشی دیاریکردوە 
2017-12-16 [03:44 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

 

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلان دادەرێژێت بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو دەست بەرداری زەینەدین زێدانی راھێنەری بێت و لە جێگەی ئەویش راھێنەرێکی دیکەی دیاریکردوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , یانەی ریال مەدرید بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی زێدان ، بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەی  زێدان لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید گفتوگۆیان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی راھێنەی یانەی چێلسی کردوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو سەرپەرشتی یانەی شاھانە بکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , ھەرچەندە زێدان لەم وەرزە دوو نازناوی لەگەڵ یانەی شاھانە بەدەستھێناوە و نزیکە لەوەی نازناوی جامی جیھانی یانەکان بەدەست بھێنێت ، بەڵام بەرپرسانی یانەی شاھانە  لە ئاستی گشتی تیپەکە رازی نین بە تایبەتی لە خولی لالیگا. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad