English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی نوێی تۆم هانكس نمایشكرا
2017-12-16 [03:00 AM]

ZNA – هه‌ولێر


"زه‌ پۆست" ناوی نوێترین فیلمی سینه‌مایی ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی، تۆم هانكسه‌ كه‌ دۆخی ئه‌مه‌ریكا به‌ جیهان نیشانده‌دات.

 

فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی ستیڤن سپێلبێرگه‌ و باس له‌ رووداوێك ده‌كات كه‌ له‌ ساڵی 1971 روویداوه‌ و له‌ باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و پێگه‌ی ئافره‌ته‌ له‌ كاتی كاركردندا.

 

یه‌كه‌م نمایشی فیلمه‌كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو و به‌شێك له‌ ستافی فیلمه‌كه‌ ئاماده‌بوو.

 

هانكس به‌ رۆیته‌ریزی راگه‌یاند "هه‌ست ده‌كه‌م فیلمێكی نیشتمانییه‌ زۆر باشه‌ و دۆخی ئه‌مه‌ریكا نیشانده‌دات".

 

گوتیشی فیلمه‌كه‌ " له‌باره‌ی ئافره‌ت و یه‌كسانییه‌ له‌ شوێنی كاردا".

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌ بۆ شه‌ش خه‌ڵاتی گۆلدن گلۆب كاندیدكراوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت كاندیدێكی به‌هێزبێت بۆ ئۆسكار.





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad