English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێكی سینه‌مایی له‌ سێ رۆژدا 200 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا
2017-12-16 [03:49 AM]

ZNA – هه‌ولێر


فیلمێكی نوێی سینه‌مایی له‌ دوای نمایشكردنی له‌ سێ رۆژی پشووی هه‌فته‌دا، 200 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا.

 

فلمی سینه‌مایی "ستار وۆرز: زه‌ لاست جیدی" لته‌نها له‌ هۆڵه‌ سنه‌ماییه‌كانی ئه‌مریكاغ باكوور، ئه‌و بڕه‌ داهاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ته‌نها له‌ شه‌وی پێنجشه‌‌ممه‌دا، بڕی 45 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش له‌ رووی داهاتی یه‌كه‌م شه‌وییه‌وه‌، له‌ پله‌ی دووه‌مدا دێت له‌ دوای به‌شی پێشووی به‌ناوی "ستار وۆرز: زه‌ فۆرس ئه‌ویكنز" كه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا 57 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا.

 

رۆژی سێشەممەی رابردوو، نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ رخنەگران لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و پێشبینی دەکرێت ببێتە پڕداهاتترین فیلمی سینەمایی لە 2017ـدە.

 

فیلمەکە لە بەرهەمی کۆمپانیای والت دیزنییە، لە دوای نمایشکردنی، رەخنەگران چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەیان پێبەخشی و لە کۆی گشتیدا، لە سەدا 94 دەنگەکانی بە ئەرێنی بەدەستهێنا.

 

دوایین بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 2015ـدا بەناوی "زە فۆرس ئەوەیکنز" بوو و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.





ئەم هەواڵە 637جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad