English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆبێرت مه‌ردۆخ پشكی له‌ ده‌زگایه‌كی میدیایی به‌ زیاتر له‌ 54 ملیار دۆلار ده‌فرۆشێت
2017-12-16 [04:30 AM]

ZNA – هه‌ولێر


رۆبێرت مه‌ردۆخ، گه‌وره‌ بازرگانی بواری میدیا، له‌ به‌رامبه‌ر 52 و 400 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، ده‌ستبه‌رداری پشكه‌كانی ده‌بێت له‌ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی "Fox".

 

كۆمپانیای "والت دیزنی" بۆ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی، له‌گه‌ڵ مه‌ردۆخ رێكه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكه‌كانی له‌و تۆڕه‌ میدیاییه‌ بكڕێته‌وه‌.

 

به‌مه‌ش كۆمپانیای دیزنی ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ ركابه‌ره‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی میدیایی.

 

كۆمپانیای والت دیزنی، یه‌كێك له‌ كۆمپانیای هه‌ره‌ گه‌وره‌ و به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماییه‌ و تاوه‌كو ئێستا چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی به‌رهه‌مهێناوه‌.

 

نوێترین به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیاییه‌، دوایین به‌شی زنجیره‌ فیلمی سینه‌مایی "ستار وۆرز"ـه‌ كه‌ داهاتی سێ رۆژی 200 ملیۆن دۆلار بوو.





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad