English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشکێک دوو منداڵی خۆی دەکوژێت , دواتریش خۆی دەکوژێت 
2017-12-16 [07:33 AM]

ZNA – ھەولێر 


زۆرن ئەو رووداوە کارەساتبارانەی رۆژانە لە سەرتاسەری جیھان روودەدەن , بەڵام ھەندێکیان لە نێو راگەیاندنەکان بڵاو دەبێتە و ھەندێکیشیان کەسی پێی نازانێت . 

لە ویلایەتی تەکساسی ئەمەریکی کریستۆفەر داوسۆن کەپیشەی دکتۆری نەشتەرگەرییە  دوو منداڵی خۆی کووشتووە ، دواتریش کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە . 

منداڵەکانی داوسۆن بەناوەکانی ئۆپری پێنج ساڵان و لۆکای تەمەن ساڵان بوون , ھۆکاری کوشتنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نەوەکو کاتێک گەورە بوون تووشی نەخۆشی دڵ توندی ببن . 

راپۆتەکانی پۆلیس ئاماژە بەوە دەدەن کە نەخۆشی دڵ توندی لەنێو بنەماڵەی دکتۆر داوسۆن بۆماوەیی بووە , پێشتریش باوکی داوسۆن ھەر بەم نەخۆشییە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە , دکتۆر داوسۆنیش بەخۆشی بەھەمان شێوە تووشی ئەم  نەخۆشییە ببوو و کاریگەری خراپی لەسەر دروست کردبوو ترسیشی ھەبوو کاتێک منداڵەکانی گەورە دەبن تووشی ھەمان نەخۆشی ببنەوە . 

نەخۆشی دڵتوندی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان و لە ئێستادا نزیکەی ١٢١ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیھان تووشی ئەم حاڵەتە بوونە و پزیشکانی پسپۆریش ھۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی ھەندێک مادەی کیمیاوی لەنێو مێشک دەگەڕێننەوە و ئەم مادانەش پێی دەگوترێت (نویروترانسمیترات). 

 

 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 9226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad