English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم چەند رێگایە دەتوانن بە ئاسانترین شێوە کێشتان دابەزێنن
2017-12-17 [09:47 AM]

ZNA- ھەولێر



پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی خۆراکی ھاوسەنگ و ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی دروست، ڕێگەیەکە بۆ کەم کردنەوەی کێش، بەڵام ھەندێک کەس ئەم ڕێگەیە بە زەحمەتی دەزانن، بۆیە پێویستییان بە ڕێنمایی دیکەیە.


بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی “سەحەتی” چوار ڕێگەی باسکردووە کە پێویست و گرنگن بۆ ئەوەی کێشی لەش دابەزێندرێت کە بریتین لە:-


- خواردنی بنێشت بە تامی پونگ: گەنجان ئارەزووی بەجوینی بنێشت دەکەن، لە ڕاستیدا یارمەتی کەم کردنەوەی کالۆری دەدات، بەڵام زیاتر وا دەکات ھەست بە برسیەتی دەکەن، بۆیە وا باشترە بیگۆڕن بۆ بنێشتی بە تامی پونگ “نەعناع”.


- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە گیراوەکان: بڕی خواردنەوەی گیراوە میوە دەستکردەکان و گازییەکان زۆر کەم بکەنەوە، لە بری ئەوە ئاو و گیراوەی میوە سروشتییەکان بخۆنەوە، وا باشترە ڕۆژانە سێ لیتر لە گیراوەکان بخۆنەوە.


- ھیچ شتێک مەخۆن لە دوای کاتژمێر ھەشتی ئێوارە: بەردەوام گەنجان ئارەزووی خواردنی نا تەندروست دەکەن، بە تایبەتی لەکاتی شەواندا، خواردنی ژەمەکان لە دوای ھەشتی ئێوارە دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێش، بۆیە دەکرێت لە کاتی شەوان چای لەگەڵ کوپێک ماست بخۆن.


- واز لە ژەمەکان مەھێنە: فەرامۆش کردنی ژەمەکانی نانخواردن کاردانەوەیەکی پێچەوانەی ھەیە لەسەر کەم کردنەوەی کێش، بەشێوەیەکی گشتی گەنجان پێویستیان بە پێنج ژەم نانخواردن ھەیە، تاکو ڕێژەی شەکری خوێن ھاوسەنگ بکەن، بە تایبەتیش ژەمی بەیانیان گرنگی ھەیە بۆ وەرگرتنی کالۆرییەکی کەم.
 





ئەم هەواڵە 5755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad