English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ داوایەکی سەیر ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات 
2017-12-17 [07:54 AM]

ZNA – ھەولێر 


کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەڵێت , کارێکی باش دەبێت ئەگەر ھاتوو لە یاری کلاسیکۆ سەربکەوین چونکە رکابەری لەسەری نازناوی لالیگا بەھێز دەبێتەوە . 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی رۆنالدۆ رایگەیاند : شتێکی نایاب دەبێت ئەگەر ھاتوو یاریزانانی بەرشەلۆنە رێرەوی شەرەفی لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ئێمە سازبکەن , من ئەوەم دەوێت . 

رۆنالدۆ گووتیشی : ھیوادارم لەیاری کلاسیکۆ سەرکەوتن بە دەست بھێنین ، چونکە رکابەری لەسەر نازناوی لالیگا بەھێز دەبێتەوە . 

رۆنالدۆ راشیگەیاند : لە ئێستادا ھەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم و ھیوادارم خۆشییەکان بەردەوام بن و بەردەوامبین لە بەدەستھێنانی نازناوەکان . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad