English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوبرائیل لەسەماوەوە بەرێکەوت بۆ ئیسرائیل
2017-12-17 [10:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی (بێدەنگی ئاسمان) لەدەرھێنانی جوبرائیل ئەبوبەکر لەفێستیڤاڵێکی سینەمایی نێودەوڵەتی وڵاتی ئیسرائیل بەشداری پێشبڕکێی سەرەکی دەکاتء کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکات.

دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی بەشداری فیلمەکەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند "فیلمەکە بەشداری لەفێستیڤاڵی سینەمایی نزیک ناسرە (NNF) لەوڵاتی ئیسرائیل دەکات".

وتیشی "فیلمەکە لەبەشی پێشبڕکێی سەرەکی ئەو فێستیڤاڵە بەشدارەء کێبرکێی بردنەوەی خەڵاتەکانی بەشی ئەنیمەیشنی فێستیڤاڵ دەکات".

"بێدەنگی ئاسمان" نوێترین بەرھەمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانکۆی نۆلج بەرھەمھێنراوە و لەماوەی تەنھا ٤ مانگدا بەشداری لەزیاتر لە٤٠ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانی، کردوە و چەند خەڵاتێکیشی پێبەخشراوە.

سیناریۆی فیلمەکە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتیء کاری گرافیکء دەنگ لەلایەن سەباح شەھدی و کاری موزیکی فیلمەکەش رامتین لھۆنی جێبەجێی کردوە، ماوەی فیلمەکە ١٠٠ چرکەیە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٧-یە.

 





ئەم هەواڵە 589جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad