English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاهوریش رووی قایمه‌!
2017-12-17 [10:40 AM]

نووسینی: نەجمەدین حەسەن مستەفا



ماوەیەکە چەند کاڵفام و هەرزەیەکی خۆفرۆش و خاکفرۆشی ناو یەکێتی، کەمپینێکی پڕ لە هێرش و سووکایەتیان بۆ سەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەست پێکردووە، کە بە خەیاڵی خاوی خۆیان دەیانەوێ بەو جنێودان و زمانە پیسەوە، رووی رەشی خۆیان و بەرپرسایەتیان لە خیانەتی گەورەی شازدەی ئۆکتۆبەر، سپی بکەنەوە و ئەو خاکفرۆشییە لە سەر ئەستۆی خۆیان لاببەن، کە هەموو خەڵکی کوردستان و سەرکردە باڵاکانی یەکێتیش باش دەزانن، بەو کارە خیانەتکارانەیان مێژوویەکی رەشیان بۆ خۆیان تۆمار کرد.

کاڵفام وخۆفرۆشی وەک لاهور و ئاراس و هاودیدەکانیان، بە چ روویێکەوە هەوڵدەدەن خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر لە سەر خۆیان لادەن، لە کاتێکدا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بە ئاشکرا و زۆر راشکاوانە دانیان بەوەدا نا، کە ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو و هەموو ئەو زیانە گیانی و مەعنەوییانەی بە هۆی ئەو خیانەتەوە لە گەلەکەمان کەوت، دەکەوێتە ئەستۆی ئەوکاڵفامانەی ناو یەکێتی.

ئەمە جیا لەوەی بەرپرسانی حەشدی شەعبیش، بە ئاشکرا و لە میدیاکانەوە سوپاسی ئەو تاقمە خاکفرۆشەیان کرد. چۆن روویان هەیە ئەو خیانەتە لە سەر خۆیان لادەن، لە کاتێکدا پێشمەرگەکانی یەکێتی و خەڵکی تێکۆشەر و قوربانیدەری کەرکووک و خورماتوو، رۆژی کارەساتەکە لە سەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوه‌، بە چاوی پڕ لە گریانەوە، باسی خیانەت و خاکفرۆشی ئەو تاقمەیان کرد کە تەنانەت میدیاکانی جیهانیش ئاماژەیان پێدا و باسیان کرد. مەگەر ئەو تاقمە خۆفرۆشە نەبوو، کە رۆژی کارەساتەکە و رۆژانی تر لە سەر شاشەی تیڤییەکانەوە سینگیان دەردەپەڕاند و دەیانگوت ئێمە بۆ بیرە نەوتەکاتی پارتی شەڕ ناکەین و داواشیان لە خەڵک دەکرد بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە کاتێکدا میلیشاکان بە بەرچاوی ئەوانەوە دەستدرێژیان دەکردە سەر خەڵکی کوردستان و سووکایەتیان پێ دەکردن و ماڵ وبازاڕیان تاڵان دەکردن و دەسووتاند و تاقمە خۆفرۆش و خاکفرۆشەکەش، زۆر زەلیلانە سەردانە سەرانی ئەو میلیشایانەیان دەکرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێ دەکردن!

مێژووی تاقمی خۆفرۆشی لاهور و هاودیدەکانی پڕە لە پیلانگێڕی و خیانەت وتەنانەت لەناو حیزبەکەی خۆشیان خەریکی فیتنە و ئاژاوەگێڕی و بەزۆر خۆسەپاندنن، کە ئەمڕۆ هەموو خەڵکی کوردستان باجی ئەو خیانەت و ئاژاوەگێڕیەی ئەوان دەدەن.

بەڵام دڵنیاین لە ئایندەیەکی نزیکدا سنوورێک بۆ خۆفرۆشی وپیلانگێڕییەکانیان دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 2341جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad