English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و ئه‌وانیتر
2017-12-17 [11:12 AM]

نووسینی: ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج



پێویست به‌وه‌ناكرێت باس له‌ راستگۆیی و راشكاوی سه‌رۆك مسعود بارزانی بكرێت، چونكه‌ دۆست و نه‌یار و دوژمن ئه‌م راستییه‌ ده‌زانن، كه‌ یه‌كێك له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی بارزانی راستگۆیی و راشكاوییه‌كه‌یه‌تی.
له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمه‌وه‌، سه‌رۆك بارزانی له‌ ماوه‌ی نێوان 7ـی6ـی2017 تا 25ـی9ـی2017 جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆه‌ته‌وه‌، كه‌ وه‌ك مسعود بارزانی به‌رپرسیار ده‌بێت له‌ شكستی(ریفراندۆم) و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیش به‌ده‌ستهات، ئه‌وا پیرۆزی گه‌لی كوردستان بێت و هه‌موومان سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ریفراندۆمیش ده‌نگی(%92,73) ده‌نگی هاووڵاتیانی كوردستان(به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی) بوو، (%7,27)ی ده‌نگه‌كانیش(نه‌خێر) بوو، كه‌واته‌ پرۆسه‌كه‌ و ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و له‌ مێژوودا ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ به‌هیچ شتێك ناسڕێته‌وه‌.
به‌ڵام هه‌رگیز سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌و خیانه‌ته‌یان نه‌كرد كه‌ باڵێك له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌نجامیاندا و ویستیان خیانه‌ته‌كه‌یان تێوه‌گلێنن به‌ بابه‌تی ریفراندۆمه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، به‌ناو وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌یڵێت، راسته‌ و سه‌رۆك بارزانی ئێستایش پێداگیره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شكستی ریفراندۆم ئه‌گه‌ر كه‌س شانی نه‌داته‌به‌ر، ئه‌وا خۆی و حزبه‌كه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام كاك سه‌عدی تۆش و هاوبیره‌كانت ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن، خیانه‌تی16ـی ئۆكتۆبه‌ر نه‌بووایه‌، گه‌لی كوردستان له‌ قۆناغێكی دیكه‌ ده‌بوو، پێویست به‌وه‌ ناكات بیری خه‌ڵكی كوردستان بهێنیته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی ئه‌م ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی هه‌ڵگرتووه‌، چونكه‌ له‌ده‌یان دیداری دیكه‌دا دوای خیانه‌ته‌كه‌ی باڵه‌كه‌ی ئێوه‌، سه‌رۆك بارزانی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی دووپات كردۆه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ئێوه‌ش، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ خیانه‌ته‌كه‌ی16ـی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ ئاخۆ سیاسه‌تی هه‌موو حزبه‌كه‌تان بوو، یاخود ته‌نیا كاری گرووپێكی وه‌ك خۆتان ئاسا ده‌یڵێن(كاڵفامه‌كانتان) بووه‌.





ئەم هەواڵە 6565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad