English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکان وچارەسەركردنی دڵە کزێ
2017-12-18 [10:18 AM]

هه‌ولێر - ZNA


 


دڵە كزێ یەكێكە لە كێشە تەندروستیە بێزاركەرە بڵاوەكان، دەتوانیت لەڕێی ئەم بابەتەتەوە هۆكار و چارەسەری ئەم حاڵەتە بزانیت .


هۆكارەكانی توشبوون بە دڵەكزێ :-

١- خواردنەوەی قاوە و خواردنەوەی گازییەکان خواردنەوە کحولییەکان و سۆدە و ھەر خواردنەوەیەک کە مادەی کافائینی تیدایە بەتایبەت لەشەواندا.

٢- مزرە مەنییەکان وەک لیمۆ ئەنەناس پرتەقاڵ ھۆکاڕێکن بۆ دڵە کزێ.

٣- ئێشی ھەویر بەتایبەت کاتێک زۆر چەور بێت وەک کێک و کولیچە و چۆرەک جۆرەکانی تری.

٤- خواردنی سورەوکراو ئەو خواردنانەی رۆنی زۆر بە کاردەھێنریت لە کاتی ئامادە کردن.

٥- جگەرە کێشان زیادە رۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان چونکە دوو ھۆن بۆ لاواز کردنی کۆئەندامی دەمار.

٦-زیاد بوونی کێش و قەڵەوی ھۆکاریکی تری دڵە کزێ یە.

٧-پشتێن بەستن یان لەبەرکردنی جلیکی تەسک و نارەحەت >

چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەم حاڵەتە:-

1-خواردنەوەی ٨ بۆ ١٠ کوپ ئاو لە رۆژیکیدا چونکە ئاو خواردنەوە راستەو خۆ کاردەکاتە سەر ترشەڵۆکەکە و ئارامییەک دەدا بە سک و گەدە و نەھیشتنی ئاوسانی وورگ.

2-خواردنەوەی کوپێ شیری سارد زۆر باشە بۆنەھێشتنی دڵە کزێ.

3-ئایسکرێم بە تایبەتی بە تامی ڤانێلا راستەو خۆ لەماوەی چەند خولەکێک دڵە کزێ ناھێلێ .

4-لە کاتی ھەست کردن بە دڵە کزێ خواردنی چەند دەنکە بادەمێک زۆر بەسوودە بۆ نەمانی نیشانەکانی حالەتەکە .

5-نان خواردن بەشیوەیەکی لەسەر خۆ و باش جوینی خۆراک .

6- جوینی بنێشت بۆ نەھێشتنی دڵەكزێ .

7-سەرینیکی بەرز بخەرە ژێر سەرت ھەوڵبدە بەلای چەپدا بخەوی بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە دڵە کزێ بە شەوان.





ئەم هەواڵە 4726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad