English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیتاڵیا نیوه‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق ده‌كێشێته‌وه‌
2017-12-18 [10:45 AM]

ZNA – هه‌ولێر


وەزیری بەرگری ئیتالیا ڕایگەیاند، ژمارەی سەربازانی وڵاتەکەی لە عێراق بۆ نیوەی ئەوە ژمارەیەی ئێستا کەمدەکاته‌وە، ئەو سەربازانەی ئیتالیا کە لە عێراق پاشەکشەیان پێدەکرێت دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتی نەیجریا.

 

 
رۆبێرتا بینۆتی وەزیری بەرگری ئیتالیا، دوێنی بە میدیاكانی وڵاتەکەی گووت "بەخۆشحاڵییەوە دەتوانم ئەوە ڕابگەیەنم کە ئەو ئامانجەی دامانابوو بەدیهات، ئەوەش شکستپێهێنانی داعش بوو لە عێراق وڵاتەکەم لە ڕێگەی ناردنی نزیکەی ١٥٠٠ سەربازەوە پابەندبوونی خۆی بۆ جەنگی داعش ڕاگەیاند".
 
بینۆتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەستدەکەن بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانیان کە ئێستا پارێزگاری لە بەنداوی موسڵ دەکەن.
 
ئەو سەربازانەی ئیتالیا کە لە عێراق پاشەکشەیان پێدەکرێت، دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتی نەیجریا و لە چوارچێوەی هێزی پاڵپشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپادا ڕێکدەخرێن و ئەرکیان بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی تاوان و ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دەبێت.
 
ئیتالیا لە ساڵی ٢٠١٦ دا، بەشێک لە هێزەکانی هێنایە عێراق و لە بەنداوی موسڵ جێگیرکران، کە ئەرکیان پارێزگاریکردن بوو لە کارەکانی چاککردنەوەی بەنداوەکە.




ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad