English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی نوێی ستار وۆرز لەسەرتاسەری جیهاندا
2017-12-18 [08:49 AM]

ZNA – هەولێر


فلمی سینه‌مایی "ستار وۆرز: زه‌ لاست جیدی"، لە دوای نمایشکردنی لەسەرتاسەری سینەماکانی جیهاندا لە ماوەی یەک هەفتەدا، داهاتی گەیشتە ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە ئەمریکا و کەنەدا، ٢٢٠ملیۆن دۆلار بوو.

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ته‌نها له‌ شه‌وی پێنجشه‌‌ممه‌دا، بڕی 45 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی لە ئەمریکای باکوور به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش له‌ رووی داهاتی یه‌كه‌م شه‌وییه‌وه‌، له‌ پله‌ی دووه‌مدا دێت له‌ دوای به‌شی پێشووی به‌ناوی "ستار وۆرز: زه‌ فۆرس ئه‌ویكنز" كه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا 57 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا.

 

رۆژی سێشەممەی رابردوو، نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ رخنەگران لە لۆس ئەنجلۆس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و پێشبینی دەکرێت ببێتە پڕداهاتترین فیلمی سینەمایی لە 2017ـدە.

 

فیلمەکە لە بەرهەمی کۆمپانیای والت دیزنییە، لە دوای نمایشکردنی، رەخنەگران چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەیان پێبەخشی و لە کۆی گشتیدا، لە سەدا 94 دەنگەکانی بە ئەرێنی بەدەستهێنا.

 

دوایین بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 2015ـدا بەناوی "زە فۆرس ئەوەیکنز" بوو و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.

 





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad