English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا بەرشەلۆنە رێڕەوی شەرەفی بۆ ریال مەدرید سازدەکات 
2017-12-18 [03:51 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
لە ئێستاوە ھاندەرانی ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید مشتومڕی ئەوە دەکەن ئایا یانەی بەرشەلۆنە رێرەوی شەرەفی بۆ یانەی ریال مەدرید سازدەکات پێش دەستپێکردنی یاری کلاسیکۆ . 

رێرەوی شەرەف یەکێکە لە نەریتەکانی خولی ئیسپانی , کاتێک یانەیەک نازناوێک بەدەست دەھێنێت یانەکەی بەرامبەری وەک رێزگرتنێک رێرەوی شەرەفی بۆ سازدەکات و بەچەپڵە لێدان پێشوازی لە یاریزانەکان دەکەن . 

لەمبارەیەوە جۆردی ئەلبا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەبارەت بەرێرەوی شەرەفی رایگەیاند : دەبێت تا رۆژی شەممە چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی دوا بڕیاری بدەین ئایا رادەوەستین یاخود نا . 

ئەلبا گووتیشی : رێرەوی شەەرفی کاتێک ئەنجامدەدرێت کە ئێمەش بەشداری پاڵەوانیەتیەکەمان کردبێت , بەڵام ئێمە بەشداری جامی جیھانی یانەکەمان نەکردوە تا بۆ یاریزانانی ریال مەدرید بوەستین . 

ئەلبا راشیگەیاند : یاری کلاسیکۆ تام و چێژی تایبەتی خۆی ھەیە و ھیوادارم ھاوشێوەی ساڵی رابردوو لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەرکەوتن بەدەست بھێنین. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad