English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینیۆ شۆڕشێک لە نێو مان یونایتد بەرپا دەکات 
2017-12-18 [05:51 AM]

ZNA – ھەولێر 


جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی پلانی داڕشتووە لەماوەی داھاتوو گۆڕانکارییەکی گەورە لەنێو یانەی مانشستەر یونایتد ئەنجام بدات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , مۆرینیۆ بڕیاریداوە لەماوەی گواستنەوەی زستانە شەش یاریزان بفرۆشێت ئەوانیش بریتین لە (دارمیان , لۆک شاو ، دالی بلیند ، توانزیبی ، ھینریک مختاریان و جیمس ویلسۆن). 

لەھەواڵەکە ھاتووە , مۆرینیۆ دەیەوێت لە فرۆشتنی ئەم یاریزانانە پارەیەکی باشی دەستکەوێت تا گرێبەست لەگەڵ  سێ یاریزانی دیکە بکات ئەوانیش بریتین لە مەسعود ئۆزێل و ئەنتوان گریزمان و گارس بێل . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , مۆرینیۆ دەیەوێت بەم گرێبەستانە پێکھاتەی تیپەکەی بەھێز بکات و بەردەوام بێت  لەرکابەری کردن لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەکان . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad