English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به ڤیدیۆ؛ خێراترین هێڵی شەمەندەفەری کێبڵیی جیهان کرایەوه
2017-12-18 [07:46 AM]

ZNA- هەولێر


 

"دوریس لویتارد" سەرۆک کۆماری سویسرا، خێراترین هێڵی شەمەندەفەری کێبڵی(Funicular)ی جیهان که له بەرزایی ١٣٠٠مەتری سەرەووی دەریایه، کردەوه.

 

ئەم شەمەندەفەره، گەشتیاران بۆ گوندی "ستۆس" له ناوڕاستی سویسرا دەبات. ئەم گونده لەسەر رێگەی پیستێکی خلیسکانێی سەر بەفره و لایەنگرانی ئەم وەرزشه دەتوانن بەم شەمەندەفەره خۆیان بگەیەننه چیاکانی "فرونالبستوک" که بەشێکه له زنجیره کێوەکانی ئاڵپ.

 

گەشتیاران لەناو ڤاگۆنەکانی ئەم شەمەندەفەره لەسەرپێ دەوەستن. لێژیی جێگەی گەشتیاران لەناو شەمەندەفەرەکه لەگەڵ لێژیی ١١٠پلەیی هێڵەکه، به شێوەی ئۆتۆماتیک رێک دەخرێت و یارمەتیی گەشتیاران دەدات شوێن پێیەکەیان لێژ نەبێت.

 

"ئیڤان ستینەر" گوتەبێژی هێڵی ئاسنی سویسرا گوتی: ئەم پرۆژەیه دوای ١٤ساڵ پلان‌داڕشتن، ئەمڕۆ ئامادەی بەکارهێنانه و شانازیی پێوەدەکەین.

 

ئەم پرۆژەیه ٤٥ملیۆن یۆرۆی تێچووه و له ساڵی٢٠١٣ـەوه کاری لەسەر دەکرێت و نزیکەی ٤ساڵی خایەند.

 

گەشت بەم شەمەندەفەره بچووکه که مەودایەکی ١٧٢٠مەتری دەپێوێت، تەنیا ٤خولەک دەخایەنێت.

 

سەرچاوه: euronews





ئەم هەواڵە 47146جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad