English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا: ڕوسیا دەست لە کاروباری وڵاتانی دیکە وەردەدات
2017-12-19 [10:33 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن باش بكات، بەڵام ڕوسیا دەست لەکاروباری سیاسیی ناوخۆی وڵاتانی جیهان وەردەدات.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەشڵێت، لە بەڵگەنامەیەکدا سەبارەت بە مۆسکۆ کە شیکارییەکی تەواو دەکات، بە ڕکابەری واشنتۆنی لەقەڵەم دەدات.

ڕاستەوخۆ لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە نەدراوە بە تۆمەتەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا بۆ سەر ڕوسیا کە گوایە ڕوسیا دەستی وەرداوەتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە.

پێشتر چەند جارێک ترامپ باسی لەوە کردبوو کە دەیەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ پوتندا باش بکات سەرەڕای ئەوەی ڕوسیا کاریگەریی هەبووە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە سوریا و ئۆکرانیادا و هەروەها سەبارەت بە چارەسەرکردنی ڕەوشەکەی کۆریای باکوور هیچ پشتیوانییەکی لە ئەمەریکا نەکردووە.

 

VOA





ئەم هەواڵە 1102جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad