English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەرسنال ڤینگەر لەکارەکەی دوور دەخاتەوە و جێگرەوەکەشی دیاری کرد 
2017-12-19 [06:01 AM]

ZNA – ھەولێر 


بەرپرسانی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی بەھۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی تیپەکەیان بڕیاریانداوە لە ماوەی داھاتوو ئارسن ڤینگەری راھێنەر لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلیگرافی ئینگلیزی , بەرپرسانی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی بڕیاریانداوە لە ماوەی داھاتوو ئارسن ڤینگەر لە پۆستی راھێنەرایەتی تۆپھاوێژەکان دوور بخەنەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بەرپرسانی یانەی ئەرسنال دەیانەوێت مایکل ئارتێتای ئیسپانی یاریدەدەری ئێستای گواردیۆلا و یاریزانی پێشووی یانەی ئەرسنال بکەنە راھێنەری یانەکەیان. 

ئارتێتای تەمەن ٣٥ ساڵ بۆ ماوەی پێنج ساڵ یاریزانی یانەی ئەرسنال بووە و لەو ماوەیەش بەشداری لە ١٤٩ یاری کردوە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ وازی لە یاریکردن ھێنا و لە ئێستادا یاریدەدەری پیپ گواردیۆلای راھێنەری یانەی مانشستەر ستییە 
 

ياسين احمد





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad