English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئمبابی : دەمەوێت لەباشترین یانەی جیھان یاری بکەم 
2017-12-19 [07:35 AM]

ZNA – ھەولێر 


کیلیان ئمبابی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەڵێت , نەیمار یارمەتیەکی زۆرم دەدات بۆ یاریکردن و گۆڵ تۆمارکردن . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی فرانس فۆتبۆلی فەرەنسی ئمبابی رایگەیاند : زۆر دڵخۆشم لەیانەی پاریس سانجێرمان و ھەماھەنگیەکی باشم لەگەڵ نەیمار و کاڤانی ھەیە . 

ئمبابی گووتیشی : نەیمار یارمەتیەکی زۆری دام لە خۆ گونجاندن لەگەڵ شێوازی یاری کردنی یانەی پاریس سانجێرمان و ئەویش ھۆکاری سەرەکی بوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی پاریسی بکەم . 

ئمبابی بێ ئەوەی ناوی باشترین یانەی جیھان بھێنێت , گووتی : لەماوەی ١٠ ساڵی داھاتوو دەمەوێت لەباشترین یانەی جیھان یاری بکەم و خەون بەوە دەبینم ھەموو نازناوەکان بەدەست بھێنم . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad