English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماموستایەکی زانکۆ: هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت زیاد بکات
2017-12-19 [08:37 AM]

ZNA-ھەولێر


ماموستایەکی زانکۆ: زۆربەی کێلگە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنانی تێداکراوە، دەتوانم بلێم کێلگە نەوتیەکان لەسەرەتای وەبەرھێنانن بۆیە دەتوانن بە ئاسانی کاری بوژانەوە و وەبەرھێنانی تێدا زیاد بکرێت.

 

ماموستا ڕێبین سەمەد، ماموستای زانکۆ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لەو رێژەیەی کە ئێستا ھەرێمی کوردستان دیاری کردوە کە ٣٠٠ تا ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە لە کێلگە نەوتیاکان بەرھەم دەھێنرێت، بەلام ئەو پێویستیەی کە ھەرێمی کوردستان ھەیەتی رۆژانە ١١٠ ھەزار تاکو ١٢٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ناوخۆ بەکار دەھێنرێتەوە لە پاڵاوکەکانن، بەلام رێژەیەکەی تر کە ٢٨٠ تاکو ٣٠٠ ھەزار بەرمیلە رەوانەی بازارەکانی جیھانی دەکات، ێەگەر بێتوو ھۆکارەکانی گەیاندن بەتایبەتی تۆری گەیاندنی بۆری نەوت کە ھۆکاری جوگرافیا یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فراوان لە ھەموو ناوچەکان رێکبخرێتەوە بە شێوەیەکی باش مامەلەی لەگەل بکرێت دەتوانرێت ئاستی بەرھەم ھێنانی نەوت تا رادەیەکی باش بەرزبکرێتەوە، بەلام لە ھەمان کاتدا نابێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان لەبیر بکرێت چونکە ئەگەر بێتوو حکومەت شایستە داراییەکانیان پێبدات دەتوانرێت پەرە بدرێت کێلگە نەوتیەکان و بە ئاسانی ئاستیان بەرز بکرێتەوە.

 

ماموستا ڕێبین گووتی: بە گوێرەی دواین رێککەوتنی ھەرێمی کوردستان بە عێراقیشەوە لە رێکخراوی ئۆپیک ئاستێک بۆ ھەناردەکردنی نەوتی عێراق دیاریکراوە، کە لەو ئاستەی نزیکەی چوار ملیونە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە لە خۆ دەگرێت، بەلام تاوەکو ئێستاش زۆربەی ولاتانی ئەوروپاش ھەروەھا زۆربەی ولاتانی تریش وە رێکخراوی ئۆپیکیش چاوپۆشی کردووە لەو رێژەییەی ھەرێمی کوردستان دەی فرۆشێت و هەناردەی نێوبازارەکانی جیھان دەکات تا رادەیەک دەتوانم بلێم چاوپۆشی کراوە لە لایەن حکومەت عێراقەوە لە جۆرێک لە خۆبەرێوەبردن یان نێمچە سەربەخۆیەک دراوە بە ھەرێمی کوردستان کە لە بازارەکانی جیھاندا نەوت  بفرۆشێت و مامەلەی پێوەبکات، دووبارە دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە ئیدارەدانی فرۆشێتنی نەوت زۆر گرنگە چونکە ئەگەر ئێدارەیەکی رێک و پێک دووبارە نەدرێتەوە دەتوانم بلێم بە ھەدەردانێ نەوت  و ھەروەھا بازاری نەوتی ھەرێمی کوردستان تارادەیەکی باش بەرەو شکست دەچێت ئەگەر بێتوو دووبارە ئێدارەدانێکی باش نەبێت لەوانەیە تووشت و کارەسات ببینەوە.

 

هەڕوەها گووتی: زۆربەی کێلگە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنانی تێداکراوە، دەتوانم بلێم کێلگە نەوتیەکان لەسەرەتای وەبەرھێنانن بۆیە دەتوانن بە ئاسانی کاری بوژانەوە و وەبەرھێنانی تێدا بکرێت، ھەروەھا دەتوانرێت بیری زیاتر لێبدرێت ئەمەش بە چەند ھۆکارێک دەبێت یەک لەوانە کۆمپانیاکان تا چ ئاستێک لە توانایاندا ھەیە کە ئەو رێژەیە پارەیەی کە ھەیانە بیخەنە وەبەرھێنانەوە بەتایبەتی ئێمە دەبینین رەوشی ئابووری و سیاسی ھەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپ دایە کۆمپاننیا بیانییەکان دەتوانن کاری وەبەرھێنانی زیاتر بکەن لە ھەرێمی کوردستان، کێلگە نەوتیەکان یەدەگێکی یەک جازۆری لە ژێر خاکدا ھەیە، زۆربەی ئەو کێلگە نەوتیانە لە قوناغی دۆزینەوەدان ھەروەھا قوناغی دۆزینەوەیان تێپەراندووە گەیشتۆتە قوناغی بەرھەم ھێنان بۆیە دەتوانم بلێم  زۆر بە ئاسانی بیری نەوتی زیاتر لێبدرێت ئەگەر  بێتوو تۆری گەیاندنی بۆری بە ھەناردەکردن لە ھەرێمی کوردستان فراوان بکرێت رێژەی نەوت بە ئاسانی زیاد دەکرێت، بەلام  ئەمەش دەگەرێتەوە سەر تواناو ئیمکانیەتی کۆمپانیاکان و جۆری ئەو گرێبەستەی کە لە نێوان حکومەت و کۆمپانیاکان و ھەروەھا پێدانی شایستە دارایەکانی و ھەروەھا رەوشی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووری ئەمانە ھەموویان کاریگەریان ھەیە لە سەر ئاستی بەرز کردنەوەی  نەوتی ھەرێمی کوردستان.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad