English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی ھەرێم دەتوانێت خەونی شاسوار لەگۆڕ بنێت
2017-12-19 [10:10 AM]

نووسینی: ئومێد وەلاتی


بە پێی یاسا ئەو كەسەی تاوانێكی كردبێت یاخود بە پێی یاسا تاوانباربێت بۆی نیە خۆی كاندید بكات  ، شاسوار تا ئێستا تاوانبار نەكراوە بەڵام  بەپێی چەند لێدوانێكی خۆی كە بەفەرمی پشتگیری لە چەند تێكدەرێك دەكات بەناوی خۆپیشاندان بۆ تێكدانی ئەمنیەتی كوردستان  بەدەستی ئەوانەی پشتگیریان دەكات  دام و دەزگا حكومی و حزبیەكان  لەدوو رۆژی رابردوو لەسنوری سلێمانی سوتێنران ، بۆیە ئەگەر حكومەتی ھەرێم لەدادگا سكاڵا  لەسەر شاسوار تۆماربكات لەمەودوا تەنھا وەك سەرۆكی نەوەی نوێ دەتوانێت كاربكات و لە ھیچ ھەڵبژاردنێك بوی نابێت خۆی كاندید بكات ، لەم حاڵەتەش دا ھەموو ئەو ھەوڵانەی شاسوار داویەتی چ لەناوخۆ یان لە دەرەوە تاكو ببێت بە ژمارە لەكوردستان سەرناگرێت.

ئەو وێنە و گرتە ڤیدیویانەی لەم دوو رۆژەی چ ل ناو سۆشیال میدیا یان لەرێگەی دەزگاكانی راگەیاندن دەیبینن كە كاری تێكدەر ئەنجام دەدەن ئەو كەسانە تێیدانە كە شاسوار و چەندین كەسی دیكە چ بە ئاشكرا  یاخود لەژێر پەردە پشتگیریان دەكەن بۆ تێكدان و بەكوشتندانی خەڵك ، بۆیە چ حكومەت یان ئەو لایەنە حزبیانەی بەدەستی ئەمانە زیانیان پێگەیشتووە  وە یاخود ھەر ھاوڵاتیەك كە زیانی بەر سەروماڵیان گەیشتووە بۆی ھەیە سكاڵا لەسەر شاسوار و ئەوانەی پشتی پەردە تۆماربكەن یانیش لەسەر تاك بەتاكی ئەو تێكدەرانەی لە گرتە ڤیدیویەكان  و وێنەكان دیارن كێن و لەكوێ دادەنیشن و چ كارێك دەكەن؟

بۆ پاراستنی ھەرێمی كوردستان تاكو پلانە دەرەكیەكان سەرنەگرێت  لەسەر حكومەت  ئەركە ھەندێك ھەنگاوی ھاوشێوەی لەسەرەوە باسم كردووە بھاوێژێت  تاكو گەلی كوردستان توشی ھیچ نەھامەتیەك نەبێت بۆ چەندین ساڵ بۆ دواوە نەگەرێینەوە.

ئەو پشتگیریە نێودەوڵەتیەی بۆ حكومەتی ھەرێم و خودی بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی   ئێستا ھەیە ھەندێك كەس و لایەن بەئاشكرا و بەپێی ویستی چەند  وڵاتێك دەیانەوێت ئەمنیەتی كوردستان تێكبدەن و رێگە خۆش بكەن تاكو شەڕی ناوخۆ رووبدات و لەو رێگەوە عێراق ھێزی  سەربازی داخلی ناو ھەرێم بكات تاكو رێکكەوتنەكەی ١٦ ئوكتۆبەر بەتەواوی جێبەجێ بكرێت ، كە چۆن كەركوك و دەوروبەرەكەی بە خیانەتی چەند كەسێكی كورد لەناو لایەنێكی سیاسی  دیاریكراوی ھەرێمی كوردستان لە ١٦ئۆكتۆبەر تەسلیمی عێراق كران  و ئێستاش كوردەكانی ئەو  سنوورە لەناخۆشترین كاتدا دەژین بەو شێوەیەش ھەموو پارێزگاكانی ھەرێم  بكەونە دەست عێراق ، بۆیە شاسوار  و ھاوبیرەكانی ئەگەر رێگریان لێنەكرێت  ھەرێمی كوردستان تووشی كارەساتی مەزن دەكەن.





ئەم هەواڵە 4516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad