English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماسنجەری فەیسبووک چی بەسەر دێت لە ساڵی ٢٠١٨دا ؟
2017-12-20 [09:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، پێشبینیش دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٨دا چەند گۆڕانکارییەکی تێدا بکرێت.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، ھاوکات کە خاوەنی پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووکە، کار لەسەر ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکە دەکات و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا بۆ بەکارھێنەرانی بەردەستی دەکات.

باس لەوەش دەکرێت، کە لەو ڤێرژنە نوێیەدا، بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە، دەتوانن قسە لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیا جیھانییەکان بکەن، ھەروەھا کوالێتیی پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی باشتر دەکرێت، پڕۆگرامەکەش خێراتر دەکرێت.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، کە کۆمپانیای فەیسبووک ھەوڵ دەدات لە ساڵی ٢٠١٨دا، بەکارھێنەری زیاتر بۆ پڕۆگرامەکەی ڕابکێشێت، ھەروەھا ماسنجەری فەیسبووک تەنیا وەک پڕۆگرامێکی تۆڕی پەیوەندی نامێنێت، بەڵکوو چەندین تایبمەندیی گرنگ و سوودبەخشی بۆ زیاد دەکرێت.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی ٢٠١١دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای فەیسبووکیش خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 52819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad