English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژانە پێویستە چەند نۆک بخۆیت
2017-12-20 [12:09 PM]

هه‌ولێر - ZNA


نۆک بەرھەمێکی پاقلە مەنییەو زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکەن ،بەبێ ئەوەی بزانین چ سودێکی ھەیە بۆ جەستە و چی بەسەر جەستەدا دێت لەکاتی خواردنیدا.

بە پێ ی تازەترین لێکۆڵینەوە کە لە یەکێک لە زانکۆ جیھانییەکان ئەنجامدراوە  دەرکەوتووە، کە نۆکی برژاو یان کوڵاو سودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی  شەکرە و کۆلیسترۆڵی خوێنیان ھەیە.

لێرەدا کۆمەڵێک لەو سودانەی نۆکتان پێ ئاشنا دەکەین کە بۆ جەستەی مرۆڤ ھەیەتی:-

- خواردنی دوو پیاڵە لە نۆکی برژاو دەبێتە ھۆی کۆنتڕۆڵ کردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و دابەزاندنی لە خوێندا. 

- یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی کێش ،چونکە خواردنی نۆک دەبێتە ھۆی ھەستکردن بە تێری.

- نۆک بە ڕێژەی ٨٥% ی ماددەی کانزایی تێدایە بۆیە پێست دەپارێزێت لە تیشکی خوار وەنەوشەیی .

- بەرگری لەش بەھێز دەکات .
 
- بەرھەمێکی ریشاڵییە ،بۆیە بەشداری کرداری ھەرس و مژین دەکات.

- چارەسەری جۆری دووەمی نەخۆشی شەکرە دەکات .





ئەم هەواڵە 5209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad