English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆرانیبێژی گرووپی شاینی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2017-12-19 [03:27 AM]

ZNA – هەولێر


کیم جۆنگ هیۆن، گۆرانیبێژی سەرەکیی گرووپی میوزیکیی کۆریای باشوور، شاینی، لە تەمەنی 27 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئاژانسی یونهاب بڵاویکردووەتەوە، کیم کاتێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانە لە سیۆل، لە هۆش خۆی چووە و دواتر گیانی لەدەستداوە، بەڵام هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

 

ئەو گۆرانیبێژە بڕیاربوو بۆ ماوەی دوو شەو لە هوتێلێکدا بمێنێتەوە، بەڵام لە یەکەم رۆژدا بە بێهۆشی لە ژوورەکەیدا بینراوە.

 

ئێستا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەبارەی مردنی ئەو گۆرانیبێژە دەکات و پێشبینی دەکرێت خۆی کوشتبێت.

 

ئەو گۆرانیبێژە بەر لە مردنی نامەیەکەی بۆ خوشکەکەی ناردبوو، تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە رێگەی بدات بڕوات و ماڵئاوایی کۆتایی کردووە.

 





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad