English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال داواکارییەکانی رۆنالدۆ جێ بەجێ ناکات 
2017-12-20 [04:27 AM]

ZNA – ھەولێر 


کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوا لە بەرپرسانی یانەکەی دەکات مووچەکە بەرز بکەنەوە و ھاوشێوەی میسی و نەیماری لێ بکەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، رۆنالدۆ دوای بە دەستھێنانی جامی جیھانی یانەکان لەگەڵ یانەی شاھانە داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کرد مووچەکەی بەرزبکەنەوە بۆ ئەوەی ھاوشێوەی میسی و نەیمار بێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , فلۆرنتینۆ  پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید قسەی لەگەڵ رۆنالدۆ کردوە و پێی گووتووە ئەم داواکارییانەی بۆ ھاوینی داھاتوو دوابخات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بەھۆی ئەوەی رۆنالدۆ تەمەنی گەورە بووە نایانەوێت مووچەکەی بگەینە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێک , بەڵکو دەیانەوێت سوود لەم بڕە پارەیە وەربگرن بۆ ھێنانی یاریزانی نوێ بۆ نوێکردنەوەی پێکھاتەی یانەی شاھانە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad