English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆنی هالیدای لە دوای مردنیشی داهاتی هەیە
2017-12-20 [05:08 AM]

ZNA – هەولێر


گۆرانیبێژی فەڕەنسی، جۆنی هالیدای، لە دوای مردنیشی، لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە داهات بەدەستدێنێت.

 

ئەو گۆرانیبێژە کە بەم دواییە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بە "ئێلفیس بریسلی" فەڕەنسا ناسراوە.

 

بەرهەمەکانی ئەو گۆرانیبێژە ژمارەی پێوانەیی زۆریان بەدەستهێناوە و ١١٠ ملیۆن کۆپی لە ئەلبوومەکانی فرۆشراون کە ژمارەیان ٥٠ ئەلبوومە، هەروەها ٢٨ ملیۆن کەس لە ئاهەنگەکانیدا ئامادەبوونە.

 

ئەو گۆرانیبێژە وەک دارە تاوەکو ئێستا کاریگەری لە جیهانی موزیکدا ماوە و ئێستاش بەرهەمەکانی پێشوازیان لێدەکرێت و دەفرۆشرێن.

 

هالیدای، بەر لە مردنی ئامادەکاری بۆ ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی دەکرد و بەنیاز بوو لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاویبکاتەوە، جگە لە سازکردنی چەند ئاهەنگێک لە ساڵی ٢٠١٩ـدا.

 

هالیدای لە ٦ کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad