English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمه‌رگه‌ ڕێگە نادات سوپا و حه‌شد پێشڕەوی بکەن
2017-12-20 [08:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

  بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، عێراق ھێزێکی زۆری له‌ سنوری مه‌خمور کۆ کردووەتەوە نیازی ئەوەیان ھەیە ھێرش بکەن، بەڵام پێشمەرگە ڕووبەڕووی ھەر ھێرشێک دەبنەوە،. شەڕی ئەوان دەکات و ڕێگەش نادات پێشڕەوی بکەن.

عەمید ھەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، عێراق هێزێكی زۆری له‌ سوپا و حەشدی شەعبی لە سنووری مەخموور کۆ کردووەتەوە، وتیشی، نیازی ئەوەیان ھەیە ھێرش بکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بە ھەموو شێوەیەک ھێزی پێشمەرگە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەکاریی خۆی کردووە.

ھەڵگورد حیکمەت وتیشی، ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا نییە و ھێزی پێشمەرگەش ئامادەیە گەر ھێرشیان بکرێتە سەری بەرگری بکات و شەڕی ئەوان دەکات و ڕێگەش نادات پێشڕەوی بکەن.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەوانە دەیانەوێت ئێمە بگەڕێینەوە بۆ هێڵی سەردەمی پێشووی نێوان هەرێم و بەعس، کە بە هێڵی ٣٦ ناسراوە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 7930جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad