English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 302 كه‌س بوونه‌ قوربانی خۆپیشاندانه‌كان
2017-12-20 [09:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوو ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانه‌كانی ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌ی قوربانیه‌كان بۆ ٣٠٢ بریندار و كوژراو به‌رز بووه‌وه‌.

د.خالس قادر وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو حاڵەتی گیان لە دەستدانی خۆپیشانده‌ران لە ڕانیە لە پەیمانگای پزیشکی داد تۆمار کراوه‌، لەشوێنەکانی دیكه‌ حالەتی گیانلەدەست دان نەبووە تەنها بریندار هه‌بووه‌.

وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، نزیکەی ۳۰۰ بریندار هه‌بووه‌ كه‌ زۆربەیان برینداری سووک بوون.

روونی كرده‌وه‌، برینداره‌كان لە خۆپیشاندەر و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشن، چەندحاڵەتێکیش هه‌یه‌ برینەکانیان قورسن و لەژێر چاودێری دان.

 

voa





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad