English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا ئێستا ئەو سوودە گرینگانەی تەماتەت زانیوە .
2017-12-21 [11:20 AM]

هه‌ولێر - ZNA



پسپۆڕان و دکتۆران ھەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بە خواردنی میوەو سەوزە بەبەردەوامی ئەمەش لەبەر ئەوەی ھۆکارن بۆ دوور بوون لە نەخۆشیە جۆراو جۆرەکان .


دیارە تەماتەش یەکێکە لەوجۆری خواردنانەی کە سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە ھۆکاری پاراستنی زۆرێک لە نەخۆشیەکانیشە .

لە خوارەوە ھەندێ لە سوودەکانی تەماتە دەخەینە ڕوو :

تەماتەیەک پێک دێ لە ٢٢ پلەی گەرمۆکە ، وە گڕامیک لە پڕۆتین و ٤.٨ گڕام لە کاربۆھیدرایت، ١.٥ گڕام لە ڕیشاڵ ، بۆیە خواردنی تەماتەیەک دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە تێری و دابەزینی کێش .


تەماتە پێکھاتەی گرنگی خۆراکی تێدایە وەکو ٢٩٢ گڕام لە پۆتاسیۆم تەنھا لە تەماتەیەک کە سوودی بۆ ماسوڵکەو دڵ و ڕاگرتنی باڵانسی شلەمەنی ناو جەستە ھەیە، ئەمە جگە لەوەی ڤیتامین (سی) شی تێدایە .


تەماتە پێکھاتەی دژە ئۆکسانی زۆری تێدایە وەکو لیکۆبین و بیتاکاڕۆتین و تۆکۆفیڕۆل ڤیتامین ئەی کۆمەڵێک لە بەرھەمی خۆراکی تر کە ھۆکارن بۆ درەنگ کردنی پرۆسەی پیری و بە گەنجی ھێشتنەوەی کەسەکە .


ھەروەھا لیکۆبین یارمەتی کەم کردنەوەی پەستانی خوێن دەدات و ڕێژەیەکی دادەنی بۆ بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆل.


لە کۆتاییشدا تەماتە گرنگی تایبەتی ھەیە بۆ دوور خستنەوەی کەسەکان لە شێرپەنجەی ھێلکەدان و مەمک ، ھەروەھا بەھێز کردنی ئێسکەکان .





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad