English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکدارانی داعش دەچنە نێو سێ گەرەکی موسلەوە
2017-12-21 [12:13 PM]

ZNA- ھەولێر


چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چەند گەڕەکێکی شاری مووسڵ دەردەکەونەوە و ھێزە عێراقییەکانیش ھاتوچۆ قەدەغە دەکەن.

 

نەقیب عامر شاکر، ئەفسەری پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان گەمارۆیان خستووەتە سەر گەڕەکەکانی یارمچەی شەرقی، یارمچەی رۆژئاوا و سۆمەر لە شاری مووسڵ و ھاتوچۆیان تێدا قەدەغە کردووە.

 

نەقیب عامر شاکر ھەروەھا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە ٢١/١٢/٢٠١٧ دوو پۆلیس بە دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژراون و گومان دەکرێ چەکدارەکان داعش بووبن.

 

پێشتر چەند جارێک حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە داعش لە عێراق کۆتایی پێ ھاتووە و ھێز ومیلیشیا عێراقییەکان سەرکەوتنیان بە دەست ھێناوە و عێراقیان لە داعش پاک کردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad