English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەدهەم بارزانی: له‌ پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هاڕه‌ى فیشه‌ك ده‌هات
2017-12-21 [06:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: توندوتیژى له‌ پێگه‌ و ناوبانگى سلێمانى و سنووره‌كه‌ى ناوه‌شێته‌وه‌، وتیشی، له‌ پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هاڕه‌ى فیشه‌ك ده‌هات، ئه‌وه‌ ده‌ریخست پیلانێك هه‌یه‌ و ده‌ستێكى گێره‌شێوێن هه‌یه‌ بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى.

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌دهه‌م بارزانى رایگه‌یاند: توندوتیژى له‌ پێگه‌ و ناوبانگى سلێمانى و سنووره‌كه‌ى ناوه‌شێته‌وه‌، وتیشی، ئه‌و هێزه‌ى هاتووه‌ بۆ پاراستنى باره‌گاكان نه‌هاتووه‌ و بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى خه‌ڵك هاتووه‌ و به‌ره‌نگارى هه‌ر هێزێك ده‌بێته‌وه‌ بیه‌وێت ئاسایش و ئارامى سلێمانى تێكبدات.

گوتیشی، جوڵاندی هێزی زێرەڤانی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو، بۆ شوێنێكی ئازیز كە ئەم سنوورەیە، ئێستا هێزەكانی ئەم سنوورە لە ئەركێكی قوڕسدان و بۆ هاوكاری، بۆ پاراستنی تەنیا شوێنێك نەهاتووە، بەڵكو هاتووە بۆ پاراستنی هەموو هێز  و لایەنە سیاسییەكان و كە بەربەستێك بێت بۆ ڕێگری لەو كەسانەی دەیانەوێت ئارامی ئەو شارە تێك بدەن.

ئه‌دهه‌م بارزانى روونیشیكرده‌وه، هه‌ر لایه‌نێك بڕیارى ده‌رچوون له‌ حكومه‌ت ده‌دات، مافى خۆیه‌تى به‌ مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵك نه‌بێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی گوتی، لە كاتێكی وا، ئەم سنوورە دووچاری نەهامەتییەكی تر دەبێت و دووكان سووتاوە و خانوو سووتاوە، بارەگاكان سووتاوە، بە هیچ شێوەیەك لە بابەتە ڕۆشنبیرییەكانی ئەو شارە نییە زۆریش بە داخەوەین.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌ پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هاڕه‌ى فیشه‌ك ده‌هات، ئه‌وه‌ ده‌ریخست پیلانێك هه‌یه‌ و ده‌ستێكى گێره‌شێوێن هه‌یه‌ بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندان لە ناوچە جیاجیاكان دەستی پێ كرد و سەرەتای گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لە خۆپێشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستی پێ كرد و بارەگای پێنج حزبی كوردستان و ئاسایش سووتێنران، رۆژێك دواتر لە كۆیە و كفری و ڕانیە خۆپێشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بارەگای حزبەكان و هێزەكانی یەكێتیش ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە و پێنج خۆپێشاندەریان لە ڕانیە كوشت و 80ی تریشیان بریندار كرد، بە فەرمانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەكر، كەناڵی ئێن ئاڕ تی بە تۆمەتی هاندان بۆ توندوتیژی داخرا.





ئەم هەواڵە 2164جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad