English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ عه‌ربكردن له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌ست پێكردووه‌
2017-12-21 [07:50 AM]


شڕوڤه‌كارێكی سیاسی رایگه‌یاند: سنوورى ماده‌ى 140 یان ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى به‌ عه‌ربكردنى ده‌ست پێكردووه‌ بۆنموونه‌ له‌پێشوو هه‌ر عه‌ره‌بێك ده‌سه‌لاتى نه‌بوو ئاماده‌ نه‌بوو بگه‌ڕێته‌وه‌ زێدى خۆى ئێستا به‌ پاڵپشتى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى زه‌وى له‌ خه‌ڵكى كورد ده‌سه‌نن و له‌ ماڵه‌كانیان ده‌رییان ده‌كه‌ن.

رامیار جه‌واد شڕوڤه‌كاری سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان بیه‌وێت ڕێگرى بكات له‌وه‌ى له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كرێت ڕاى بگرێت پێویسته‌ میدیاكه‌ى ڕووه‌ و جیهان په‌یامى ئه‌نفال و جینۆسیاد به‌رز بكاته‌وه‌ گه‌وره‌ترین هه‌وڵیان بخه‌نه‌ به‌رده‌م وڵاتانى جیهان، چونكه‌ ده‌سته‌ى UN له‌ عێراق خۆیان له‌ گه‌نده‌ڵێ تێوه‌ گڵاون ناتوانن په‌یامى كورد به‌رز بكه‌نه‌وه‌ باشترین نموونه‌ش چوونى شاندى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خورماتوو كه‌ نه‌چوونه‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان و چاوپۆشى له‌و هه‌موو وێرانییه‌ى به‌سه‌ر كورد هات له‌ 16ـى ئۆكتۆبه‌ر كردییان و هیچ ڕاپۆرتێكییان بڵاو نه‌كرده‌وه‌.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad