English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ لە هەموو مێحوەره‌کان ئامادەی هەموو روو بە رووبونەوه‌یەکن
2017-12-21 [08:23 AM]


فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ لە هەموو مێحوەره‌کان لە ئامادە باشی تەواودان و بە چەکی قورس و مام ناوەند ئامادەی هەموو روو بە رووبونەوه‌یەکن و سەرەرای دەنگۆی بلاو بونەوەی کەم کردنەوەی موچەی پێشمەرگە بەلام پێشمەرگەکان بە ورەیەکی بەرزوو پۆلاین ئامادەن بۆ پاراستنی خاکی کوردستان کە چەندین سالە لە پێناو ئەم خاکە و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستمان هێناوە ئێستاش بە هەمان روحیەت و بە هەمان ورەی جاران پێشمەرگە ئامادەن روحی خۆیان بکەنە قوربانی و دلنیابن کە هیچ هێزێک ناتوانێت بەبێ رێکەوتن یەک بستی تر پێشرەوی بکات.

ئەشقی دۆلەمەری فه‌رمانده‌ له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەگەر لە ١٦ئۆکتۆبەر ئەو خیانەتە نەکرابا لە کەرکوک من دلنیام ئێستا وەزعەکە بە شێوەیەکی تربوو بەلام بە داخەوە لە کەرکوک ئەوەی روویدا زۆر دلگرانی کردین و بەلام بە پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمە لە مێحوەری پردێ و مه‌حمودیە و زوممار بەرگریه‌کی سەختمان کرد و گورزەیەکی کوشەندەمان لە حەشتی شەعبی و میلیشیا ئیرانیەکان دا.

ئەشقی ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بە هەموو خەلکی کوردستان رادەگەێنین کە پێشمەرگە بە چەکی قورس و بە ورەیەکی پۆلاینی لە ئامادە باشیەکی تەواو دایە بۆ هەر روبەرو بونەوەیەک.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 5929جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad