English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیمار نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ریال مه‌درید ده‌كات
2017-12-22 [12:32 PM]

ZNA-هەولێر


یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى به‌رازیلى و ئه‌ستێره‌ى پاریس سان جێرمان باس له‌یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌كات له‌قۆناغى شانزه‌ى خولى یانه‌ پاڵه‌وانى ئه‌وروپا .

نیمار له‌ لێدوانێكیدا بۆرۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى بلاَوى كردۆته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ى روبه‌رووى ریال مه‌درید ببنه‌وه‌ ده‌ڵێت : ئێمه‌ باش ده‌زانین ئه‌م یاریه‌ یاریه‌كى ئاڵۆزه‌ ،به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كه‌ به‌رده‌وام ئاواتى بردنه‌وه‌ى نازناوه‌كانه‌ ، به‌لاَم توانامان هه‌یه‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین ، توانامان هه‌یه‌ مێژوو درووست بكه‌ین ، ئێمه‌ لێره‌ن له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنه‌كان ، بۆئه‌وه‌ى باسى هه‌موو شتێك بكه‌ین ده‌بێت له‌مه‌درید سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین .

سه‌باره‌ت به‌بردنه‌وه‌ى نازناوى تۆپى زێرین له‌ داهاتووه‌كى نزیكدا ، نیمار ده‌لێت : ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر من نیه‌ ،به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌هاورێكانم دواتر له‌م وه‌رزه‌ چى ده‌كه‌ین ، وه‌ بردنه‌وه‌ى نازناوى جامى جیهانى گرنگه‌ ، به‌لاَم یه‌كه‌م جار له‌سه‌رمان پێویسته‌ بۆبردنه‌وه‌ى نازناوه‌كان له‌سه‌ر رێگاى راست هه‌نگاو بنێین ،ئینجا دواتر بیر له‌ستى تاكه‌ كه‌سى بكه‌ینه‌وه‌ .

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad