English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت كارێكى چاوه‌روان نه‌كراو بۆ رۆناڵدۆ بكات
2017-12-22 [12:35 PM]

ZNA-هەولێر


فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید خۆی ئامادە دەکات لە ماوەی داھاتوو کارێکی چاوەروان نەکراو بۆئەستێرەی پرتوگالی و یانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکات .

پێگەی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاشکرای کردوە سەرۆکی ریال مەدرید باش دەزانێت ئەستێرەی یانەکەی کریستیانۆ دڵخۆش نیە بەھۆی گرێبەستەکەی ئێستا .

ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە پێرێز دەیەوێت لەکۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی باشتر بکات و بەشێوەی سەرەتایی یاریزانی پرتوگالی دەستەی کارگێری ریال مەدرید گەیشتونەتە رێکەوتن .

دۆن بالۆن ئەوەشی نوسیوە لە پێناو ئەوەی کریستیانۆ سەرنجی زیاتری لەسەر تیپەکەی ھەبێت لە ئێستادا ، پێرێز بریاری داوە گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەکۆتایی ئەم وەرزە نوێبکاتەوە.

جێگەی ئاماژەیە چەند یانەیەکی ئەوروپی چاودێری بارودۆخی رۆناڵدۆ لەگەڵ ریال مەدرید دەکەن بۆئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکەن لەمێرکاتۆی ھاوینەی داھاتوو ،لەسەرووی ھەمویان ھەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و مانچستەر یونایتد ئینگلیزی .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad