English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواردیۆلا هه‌ولی تێكدانی پلانێكی ریال مه‌درید ده‌دات
2017-12-22 [12:38 PM]

ZNA-هەولێر


راپۆرتە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردوە یانەی مانچستەر سیتی پلانی ھەیە گرێبەستی گەورە لە خولی کالشیۆی ئیتاڵی ئیمزا بکات لەمانگی داھاتوو .

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ئاشکرای کردوە مانچستەر سیتی چاوی لەسەر کاپتن و بەرگریکاری ئەیسی میلان لیۆناردۆ بۆنۆچی یە بۆئەوەی لەمێرکاتۆی زستانەی داھاتوو گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بکات .

دوای ئەوەی ھەردوو یاریزانی دڵی بەرگری جۆن ستۆنز و فیسینت کۆمبانی تووشی پێکان ھاتن ، مانچستەر سیتی بەسەرکردایەتی پیپ گواردیۆلا چاوەکانی لەسەر بەرگریکاری ئیتاڵآ و پێشووی یۆڤانتۆس بۆنۆچی داناوە .

بۆنۆچی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی دڵی بەرگری لە جیھان و ئەمەش وای کردووە لەم چەند مانگەی دوایدا ریال مەدریدی ئیسپانی گرنگی بەم یاریزانە بدات ، بەڵام پیپ گواردیۆلا دەیەوێت پلانەکانی مێرەنگی وێران بکات و ئەم یاریزانە لەژێر دەستی سپی پۆشەکانی مەدرید برفێنێت .
جێگەی ئاماژەیە بۆنۆچی شەش مانگ بەر لە ئێستا لە ریزی یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی کرد بەیانەی ئەیسی میلان .


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1534جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad