English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەغدا رێگری لە گەیاندنی هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
2017-12-22 [02:02 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری بەرگریی کەنەدا رایدەگەیەنێت، کە رێگریی لە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.

 هارجیت ساجان وەزیری بەرگریی کەنەدا رایگەیاند،  وڵاتەکەی کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازی بەهای  10 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی  پێشمەرگە ئامادە کردووە، بەڵام حکوومەتی عێراق رێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکانیان.

هارجێت ساجان هەروەها رایگەیاند، حکوومەتی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگریی لە گەیاندنی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە دەکات و "رێگا نادات بینێرین".

ئەم لەکاتێکدایە کە پێشتریش وەزارەتی بەرگری کەنەدا  راگەیاندبوو، هەر لە سەرەتای شەڕی دژی بە تیرورستانی داعش، بەغدا هاوکاریەکانیان بە تەواوەتی نە گەیاندووە دەست هێزەکانی پێشمەرگە و دەست کاریان لەو هاوکاریانەدا کردووە.





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad