English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محه‌مه‌د تاهیر: ده‌نگۆی چەند میدیایەکی عێراقی لە بارەی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ره‌تكرده‌وه
2017-12-22 [04:05 AM]

ZNA-هەولێر


جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی ده‌نگۆ و هه‌واڵی چەند میدیایەکی عێراقی راگەیاند: هیچ هێزێکی تورکیا نه‌هاتۆته‌ ناو ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل.

محه‌مه‌د تاهیر جێگری بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ هاتنی هێزی سه‌ربازیی توركیا بۆ ناو ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه‌. كه‌ هیچ هێزێکی تورکیا نه‌هاتۆته‌ دەروازەکەوه‌، ئەوەی هەیە تەنیا ئاڵوگۆڕکردنی هێزەکانی تورکیایە كه‌ لە ناوچەی باشیکن و هیچ هێزێکی دیکە لە سنوورەکەمان داخیل نەبووە.

ڕاشیگەیاند: ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵەی چەند میدیای عێراقی  كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ دابوو سوپای تورکیا چووەتە نێو دەروازەی ئیبراهیم خەلیله‌وه‌، ئەم هەواڵە دورە لە راستی.

لە دوای په‌لاماری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ ساڵی 2014 حکومەتی تورکیا هێزێکی سه‌ربازیی هێنایە ناوچەی باشیک و له‌وێ جێگیری كردن و تا ئێستاش له‌و ناوچه‌یه‌ ماون .

اسماعیل حکیم 

 





ئەم هەواڵە 4531جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad