English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنەدا:بەغدا ئامادەنییە رێککەوتنێک لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە واژوو بکات
2017-12-22 [07:00 AM]

ZNA-هەولێر


هارجات ساجان، وەزیری بەرگری کەنەدا رایگەیاند، کەنەدا کاروانێکی هاوکاری سەربازی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە و ئێستا لە یەکێک لە کۆگاکانی چەک لە شاری مۆنتێریال ئامادەکراون.

هەروەها هارجات ساجان وەزیری بەرگری کەنەدا گوتيشى: به‌هاى ئه‌و كاروانه‌ هاوكارييه‌ سه‌ربازييه‌ دەگاتە بڕی 10 ملیۆن دۆلار.

وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا ئاشكراشيكرد، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رێگری لە گەیاندنی ئەو کاروانە بۆ دەستی پێشمەرگە دەکات.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری کەنەدا دووپاتیدەکرده‌وه‌، بەغدا ئامادەنییە رێککەوتنێک لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە واژوو بکات





ئەم هەواڵە 952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad