English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی ئاگرکەوتنەوە ٢١ خێوەتی خێزانە ئاوارەکان سووتان
2017-12-23 [11:30 AM]

ZNA-ھەولێر


بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی بێرسڤ لە زاخۆ، ٢١خێوەت سووتان و خێزانە ئاوارەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و هەموو کەلوپەلەکانیان سووتاون.

 

خەیرۆ ئیزدی ئاوارەی کەمپەکە لەبارەی رووداوەکەوە بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: کاژمێر ٦:٣٠ بەیانی ئاگرێک لە کەمپەکە کەوتەوە بە ھۆیەوە ٢١ خێوەتی خێزانە ئاوارەکان سووتاون.

 

ئەو ئاوارەیە گووتی: ھوکاری کەوتنەوەی ئەم ئاگرە، لە رێگەی تەباغێکەوە بووە لە خێوەتێکدا و بەھۆی بەرکەوتنی با دروست بووە، دواتر دزەی کردووە بۆ خێوەتەکانی تر، خوش بەختانە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، بەلام خێوەت و ناسنامەکان و پارەو سامانی ئاوارەکان لە ناوخێوەتەکاندا ھەمووی سوتاوە.

 

ھەروەھا گووتیشی: ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە لە زاخۆ تا دەگاتە ناو کەمپەکە نزیکەی ١٥ خولەکی دەوێت، بۆیە داواکارین کەوا ئۆتۆمبێلێکی ئاگر کوژێنەوە لە ناو کەمپەکە دابنرێت، وە قەرەبووی ئەو خێزانە ئاوارانە بکرێتەوە کەوا بەھۆی ئەم ئاگرەوە کەلوپەل و خێوەتەکانیان سوتاون.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad