English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەکگۆرک خەرجییەکانی ئەمریکای لە جەنگی مووسڵ خستەروو
2017-12-23 [12:01 PM]

ZNA-هەولێر


نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند: " ئەمریکا لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بڕی٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە".

برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاماژەی بەوەشکردووە کە "دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و عێراق لەسەر داواکاری راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بووە.

گوتیشی، لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ، وەکو سەرۆکی ئەمریکا، تاوەکو ئێستا داعش ٩٨%ی ئەو خاکەی لەدەستداوە، کە پێشتر کۆنترۆڵیکردبوون، ھەروەھا ٧ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس لەژێر دەستی داعش رزگارکراون. راشیگەیاند، ٢ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار ئاوارەی عێراقی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای ئەوەی ٥٠ ھەزار ئاوارەی سووری لە دەرەوەی ئەو وڵاتە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان لەنێوخۆدشدا ٧١٥ ھەزار ئاوارەی چوونەتەوە ناوچەکانیان.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1555جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad