English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەش و ھەوای شه‌وی سه‌ری سال چۆن ده‌بێت
2017-12-23 [12:12 PM]

ZNA-هەولێر


ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەش و ھەوا بڵاوی کردووەتەوە، کە لە شەوی سەری ساڵدا و لە چەند پارێزگایەکی ھەرێمی کوردستاندا، باران دەبارێت.

ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمەریکی، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوھەوایە، بەردەوام کەشوھەوای چەندین ڕۆژی داھاتووی سەرجەم شوێنەکانی جیھان بڵاو دەکاتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە ٣١/١٢/٢٠١٧، لە ھەولێر، دھۆک، کەرکووک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و کەمێکیش باران دەبارێت، بەڵام لە دھۆک لە کاتەکانی بەیانیدا باران دەبارێت، لە سلێمانیش ئاسمان زۆربەی کاتەکان ساماڵ دەبێت، کەمێک بارانیش دەبارێت، لە ھەڵەبجەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و باران نابارێت.

سەبارەت بە کەشوھەوای ڕۆژی ١/١/٢٠١٨، باس لەوە کراوە، کە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، جگە لە پارێزگای دھۆک، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و باران نابارێت، بەڵام لە دھۆک، بارانبارین بەردەوام دەبێت.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 6115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad