English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای نەمانی داعش لە عێراق، ئه‌مریكا ترسی له‌ حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌
2017-12-23 [12:20 PM]

ZNA-هەولێر


ماڵپەری فۆکس نیوزی ئەمریکی، راپۆرتێکی دا بلاویکردۆتەوە، لەدوای نەمانی رێکخراوی تیرۆرستی  داعش لە عێراق، ئەمریکا ترسی لە حەشدی شەعبی ھەیە و بەشێک لەو گروپەکانەی حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن مەترسین لەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

راپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "ھەرچەندە بەشێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی مووچە لە حکومەتی بەغدا وەردەگرن، بەڵام تاکو ئێستاش نزیکەی ٥٠ ھەزار چەکدار نەخراونەتەسەر لیستی مووچەی حکومەت، ترسی ئەوە ھەیە ھێرش بکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا.

ھەروەھا لە راپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا چاوپێکەوتنی چەند سەرکردە و چەکداری گروپەکانی حەشدی شەعبی لەخۆگرتووە، کە ھەندێکییان داوای دەرچوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق دەکەن، ئەگەرنا دەکرێنە ئامانجی ھێرشەکانیان.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad