English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوته‌بێژی حكومه‌ت: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ ئەنجامێکی نابێت
2017-12-23 [02:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رادەربڕینی شارستانیـیانە مافی ڕەوای هەر تاکێکە و یاساش ڕێگەی پـێداوە، له‌ هه‌ولێریش رێگری له‌ خۆپیشاندان نه‌كراوه‌، وتیشی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ ئەنجامێکی نابێت، بەو پـێـیەی ئەگەربێت و حکومەتیش هەڵبوەشێتەوە هەر سێ حزبە سەرەکیـیەکەی هەرێم دەبێت حکومەت پـێکبهێننەوە.

سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی بە ڕادەربڕینی ئازادانە و دیموکراسیـیانە هەیە، وتیشی، رادەربڕینی شارستانیـیانە مافی ڕەوای هەر تاکێکە و یاساش ڕێگەی پـێداوە.

سه‌فین دەزیی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دەسـتی تێکدەر لە ناوەوە و دەرەوە هەن هەوڵ دەدەن قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان تێکبدەن.

باسی له‌وه‌ كرد، هەرێم لە ساڵی 2014 وە دووچاری ئابڵۆقەی سیاسی و ئابوری بووە و لە لایەن حکومەتی ناوەندیـیەوە بودجەی لێبڕاوە و تووشی شەڕی داعش بووە و ملیۆنێک و 800 هەزار ئاوارە ڕوویان لە هەرێم کردووە، ئیستاش بەشێک لە نه‌وتی ئه‌و ناوچانەی هەناردەی دەرەوە دەکران و وەکو داهاتێک بۆ پـێدانی موچە بەکاردەهێنرا ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم نەماون، بۆیە ئەو ڕاستیەکەیە کە دەبێت هەموو خەڵکی کوردستان بیزانێت ئێستا داهاتی حکومەتی کوردستان دیارە چەندە و بە گوێرەی ئەو داهاتە هەوڵ دەدرێت مانگانە موچەکان بدرێن.

ئه‌وه‌ی خسته‌روو، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ ئەنجامێکی نابێت، بەو پـێـیەی ئەگەربێت و حکومەتیش هەڵبوەشێتەوە هەر سێ حزبە سەرەکیـیەکەی هەرێم دەبێت حکومەت پـێکبهێننەوە، ئەمەش لە کاتێکدا چەند مانگێکی کەم ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

سەفین دزەیی روونی كرده‌وه‌، له‌ هه‌ولێر ڕێگری له‌ خۆپیشاندان نه‌كراوه‌، ئەگەر یەکێک خوازیاری خۆپـیشاندان بێت دەتوانێت داوای مۆڵەت بکات و لە لایەن پارێزگارەوە ڕێگای پـێدەدرێت.

 

VOA





ئەم هەواڵە 1009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad